About this course
کۆرسی سپۆنسەریکردنی فەیسبوک و ئینستاگرام
ئەم کۆرسە ئاسانترین و خێراترین ڕێگاکانی سپۆنسەریت پێ ئاشنا دەکات، هەم لە ڕێگای کۆمپیتەر و هەم لە ڕێگای مۆبایل بە تەواوی و هەنگاو بە هەنگاو ڕێگاکانی سپۆنسەریکردن باسکراوە
٤١ وانە ٢ کاتژمێر لە کۆتاییدا تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێ و بڕوانامەی باوەڕپێکراو دەدرێتە فێرخواز
گونجاوە بۆ کەسێک کە هیچ زانیاری نیە دەربارەی سپۆنسەری تا ئەوانەش کە زانیاریان هەیە
بۆچی سپۆنسەری گرنگە ؟
کێ سود لەم کۆرسە دەبینێ؟
Comments (0)
باسی کۆرسەکە زۆر بە کورتی و ناساندنی
گرنگە بزانین بۆچی سپۆنسەریکردن فێربین؟
کێ سود لەم کۆرسە دەبینێ؟
کام شێواز باشە؟
چەند جۆری هەیە؟
سپۆنسەرکردن لە ڕێگای پۆست یان بەدەسهێنانی لایک؟
ڕێگاکانی سپۆنسەریکردن
ڕاستەوخۆ لە ڕێگای پەیجەوە
لە ڕێگای ئادز مەنەگەرەوە
کامیان ئاسانترە؟
سپۆنسەرکردنی پەیج بۆ زایدکردنی لایک /فۆلۆوەر/ە
هەنگاو بە هەنگاو باسی دەکەین
What is Automatic Ad Goal?
ئامانجی ئۆتۆماتیکی سپۆنسەری چیە؟
کامە باشترە؟ خۆمان دروستی بکەین یان فەیسبوک بۆمان دیاری بکات؟
جۆرەکانی ئامانجی سپۆنسەریکردن چین؟ تارگێتی سپۆنسەری
چەندین جۆر تارگێت هەیە، دەمانەوێ لایک زیاد بکەین یان نامەمان بۆ بێ یا سەردانی لینک بکەن؟
لە کاتی دیاریکردنی ئامانج/تارگێتی / سپۆنسەریەکە فەیسبوک بە پێی دیاریکردنی خۆت سپۆنسەریەکەت دەخاتە چەند شوێنێک، بۆ نمونە سەر شاشە ، ستۆری ، وۆچ ڤیدیۆ ، گەڕانی فەیسبوک و چەندانی تر
لە کاتی سپۆنسەکردنی پەیج دەتوانی فەیسبوک خۆی وێنەی کەڤەر و نوسینی دیسکریپشن بەکاردەهێنێ
بەڵام لەم بەشە چۆنیەتی گۆڕینی وێنە و نوسینەکەم باسکردووە
لە کاتی سپۆنسەرکردنی پەیجدا دەتوانی پۆستێکی ناو پەیج بەکاربهێنی لە جیاتی وێنەی کەڤەر هەم نوسین و هەم وێنە
کەتیگۆری سپۆنسەرکردنەکە چیە؟
ئایا لە چ بوارێکە پەیجەکەت ؟ کام بوار هەڵبژیرین؟
بۆچی هەندێک سپۆنسەری پەسند ناکرێن؟
ئاودیێنس بەشێکی زۆر گرنگی سپۆنسەریکردنە و پێویستە بە وردی کاری لەسەر بکەیت چونکە ئەو کەسانەی دەتەوێ لایکی پەیج بکەن لەوێ هەڵیدەبژێری بە پێی شوێن و تەمەن و رەگەز
لۆکەیشن ، دیاریکردنی شوێنی ئەو کەسانەی دەتەوێ بکەونە ناو بازنەی سپۆنسەریکردنت ، کام وڵات ، کام پارێزگا بە پێی پێویستی و حەزی خۆت دیاری دەکەیت
بەشی ئینتێرێستینگ ، زیاتر چوونە نێو وردەکارییە تا ئاسانتر بگەیتە کڕیارەکانت ، بە پێی بوارەکە خەڵک هەڵدەبژێری واتە هەڵبژاردنی ئەو خەڵکانەی ئارەزووی ئەو بوارە دەکەن کە تۆ سپۆنسەریت بۆ کردووە ، بۆ نمونە سپۆنسەری بۆ گوڵ دەکەی ئەوانە دیاری دەکەی کە ئارەزووی گوڵ و سروشت دەکەن
دروستکردنی ئاودیێنسێکی تر بۆ زیاتر ئاشنابوون بەم بەشە ، بە ناوی جیاواز و شوێنی جیاواز و ڕەگەزی جیاواز
لە یەک کاتدا دەکرێ چەندان ئاودیێنست هەبن تا بتوانی سپۆنسەریەکانت جیا بکەیتەوە
لە کاتی دیاریکردنی بڕی پارە و ماوەی سپۆنسەری پێویستە ورد بیت لە نێوان سپۆنسەری پەیج و سپۆنسەرکردنی پۆست ، چونکە شێوازەکەیان جیاوازە و ئەگەر ئاگادار نەبیت ڕەنگە هەڵە بکەیت و پارەیەکی زۆر بە هەدەر بدەیت
دیاریکردنی بڕی پارە و ماوەی بەردەوامی سپۆنسەری
بۆچی باشە ماوەی سپۆنسەری لە ٣ ڕۆژ زیاتر بێ؟
چی دەربارەکی کارتەکانی سپۆنسەریکردن دەزانی؟ کامیان باشترە؟ بۆچی؟
ڕێگاکانی پارەدان
چۆن کارتەکە زیاد دەکەین ؟
چۆن کارتەکە زیاد دەکەین؟
لەم بەشە ، پێویستە بزانی سپۆنسەریەکەت دەچێتە کام بەشەکان و لە کوێ پیشانی خەڵکی دەدرێ ، تەنها لە فەیسبوک؟ یا میسنجەر؟ یا ئینستاگرامیش ؟
کۆتا جار سەیری هەموو بەشەکانی سپۆنسەری دەکەیت و دڵنیا دەبیتەوە لەوەی هەڵتبژاردووە ، پاشان پڕۆمۆت کردنی
چۆنیەتی سپۆنسەرکردنی پۆست لە ڕێگای فەیسبوکەوە
ڤیدیۆ یا وێنە یا هەر بابەتێکی تر
وەک سپۆنسەرکردنی پەیج ئەویش تارگێتی هەیە و ئامانجی سپۆنسەری دیاری دەکەیت
لەگەڵ دیاریکردنی بوتۆن وەک خێراترکردنی پەیوەندی کردنی کڕیار
وەک چۆن لە سپۆنسەرکردنی پەیج کەتیگۆری هەبوو ، لە سپۆنسەرکردنی پۆستیش هەمان شت هەیە
هەروەها هەمان هەڵبژاردنی ئاودیێنس (شوێن ، ڕەگەز ، تەمەن )
دوای دیاریکردنی ماوەی سپۆنسەری و بڕی پارەی دیاریکراو بۆ سپۆنسەری ، پۆستەکە سپۆنسەر دەکەین
بەڵام گرنگە بزانی کە ئەو بڕە پارەی دیاری دەکەی بۆ سپۆنسەری جارانی ژمارەی ڕۆژەکان دەکات کە دیاریت کردوون
بەشێکی گرنگی سپۆنسەری ئەم شتانەن:
وەستاندنی کاتی سپۆنسەری، دەسکاریکردن یاخود سرینەوەی سپۆنسەریەکە لەم بەشەدا بە وردی باسی دەکەین و جێبەجێی دەکەین
لە سەرەتای کۆرسەکە باسم کرد کە سپۆنسەری چەند شێوازێکی هەیە
ئەم بەشە تایبەتە بە ads manager
چۆن دەچینە ناو ئەو شێوازە باس دەکەین
لە سەرەتادا تێمپلەیتێک ئامادە دەکەی بە تەواوی وردەکارییەکانیەوە
چۆن ئامادە دەکرێ لێرەدا باس دەکەین
لەم بەشەدا کەتیگۆری و بڕی پارە و ماوەی سپۆنسەری هەڵدەبژێرین
لەم شێوازەی سپۆنسەریکردنەدا وردەکاری زیاترە و دەتوانی ماوەی سپۆنسەری بە پێی ڕۆژ و کاتژمێر دیاری بکەیت ، بۆ نمونە نامەوێ کاتژمێر ٥ ی بەیانی ڕۆژی دوو شەممە پارەکە خەرج بێت و سپۆنسەریەکە پیشانی خەڵک بدات...
دیاریکردنی شوێن و تەمەن و ڕەگەز لە Ads Manager
دیاریکردنی ئەو بەشانەی کە سپۆنسەریەکەی تێدا بڵاودەبێتەوە لە Ads manager زۆر وردترە بە بەراورد بەهەڵبژاردنی شوێنەکان لە ڕێگەی فەیسبوکەوە ، لێرەدا دەتوانی هەموو وردەکاریەکان هەڵبژیری بە ڕادەیەک دەتوانی سپۆنسەریەکەت بەس لەسەر وێبسایتەکان دەرکەوێ یاخود گەاران یاخود ستۆری ..هتد
لەم شێوازی سپۆنسەریەدا دەتوانی تەنها ڕیلز سپۆنسەر بکەیت
ئەمەیان وردەکارییەکی زۆرباشە
ئەو ڤیدیۆیەی دەمانەوێ سپۆنسەری بکەین هەڵیدەبژێرین و پاشان سپۆنسەری دەکەین
جۆنیەتی سپۆنسەرکردنی وێنە بەم شێوازە ، بە وردەکارییەکی زۆرەوە
سپۆنسەرکردنی پەیج بۆ بەدەستهێنانی لایک لەم شێوازەدا وردەکاری زۆر زیاترە و ڕێگایەکی زۆر باشە
دەسکاریکردنی سپۆنسەری ، ڕاگرتنی بە شێوەی کاتی یاخود سڕینەوەی سپۆنسەریەکە لەم بەشەدا باسکراوە
سپۆنسەرکردنی پەیجی فەیسبوک لە ڕێگای مۆبایلەوە ڕێگایەکی ئاسان و خێرایە
بەهۆی ئەوەی مۆبایل ئاسانتر بەردەست دەبێ لەچاو کۆمپیتەر بۆیە گرنگە بزانیت چۆن لە ڕێگای مۆبایلەوە پەیجەکەت سپۆنسەر دەکەیت
سپۆنسەرکردنی پۆستی فەیسبوک لە ڕێگای مۆبایلەوە ڕێگایەکی ئاسان و خێرایە
بەهۆی ئەوەی مۆبایل ئاسانتر بەردەست دەبێ لەچاو کۆمپیتەر بۆیە گرنگە بزانیت چۆن لە ڕێگای مۆبایلەوە پۆستەکانت سپۆنسەر دەکەیت
سپۆنسەرکردنی ئینستاگرام لە ڕێگای مۆبایلەوە ڕێگایەکی خێرا و باشە بۆ ناساندن و بە بازاڕکردنی بەرهەم یا خزمەتگوزارییەکانت
لەم بەشەدا چۆنیەتی دانەوەی قەرزی فەیسبوک باسکراوە و پێویستە بەزوویی پارەکە بدرێت تا ئاد ئەکاونتەکەت بپارێزیت لە وەستان و لەکارخستن
گۆڕینی کارتی سپۆنسەری ، ئەگەر کارتەکان لەوانەن کە یەکجار بەکاریاندەهێنیت دەبێ بەردەوام بیگۆڕیت ، واتە دووبارە ژمارەی کارت و هەموو زانیاریەکان داخل بکەیتەوە ، یاخود کارتەکەت خەریکە ئێکسپایەر دەبێت و کارتێکی تر داخل دەکەیت
هاوڕێیان لە چەند کۆرسێکی تر لە خزمەتتان دادەبم لە بواری دیزاینی سۆشیال میدیا و سۆشێال میدیا
بەهیوام سودتان بینبێت و هەر پرسیارێکتان هەبوو ، پەیوەندیم پێوە بکەن لە ڕێگای فەیسبوکەکەم Rebaz Ahmed Kheder
هەر شاد بن